ڕاگەیاندراوێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا باس سەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچە و جیهان دەکات کە بە دەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، ژیانی ئاسایی وەستاوە .
لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لە سەرەتای دەرکەوتنی یەکەم کەیسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان پەرلەمانی کوردستان لە رێگهی لیژنەی تەندروستی و ژینگەو پاراستنی مافی بەکاربەر لەگەل لیژنە تایبەتمهندەکانی دیکە بەردەوام لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بووەو بەدواداچوونی وردی بۆ ئامادەکارییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکان کردووە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەی وایە لەم دۆخە سەختەدا یارمەتیدانی حکومەت بۆ بەرێوەبردنی یاساکان و پابەندی بە رێنامییەکانی وەزارەتی تەندروستی وەک ئەرکێکی نشتیمانی وایە .
راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە
هەرێمی کوردستان و ناوچەکەو جیهان بەقۆناغێکی سەخت و هەستیاری مێژووی خۆیدا تێدەپەرێت کە قۆناغی خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئیدارەدانی لێکەوتە تەندروستی و ئابوورییەکانیەتی.
هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی یەکەم کەیسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان پەرلەمانی کوردستان لە رێگهی لیژنەی تەندروستی و ژینگەو پاراستنی مافی بەکاربەر لەگەل لیژنە تایبەتمهندەکانی دیکە بەردەوام لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بووەو بەدواداچوونی وردی بۆ ئامادەکارییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکان کردووە.
لێرەوە بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە دەستخۆشی لەهەوڵ و ماندووبوونی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بۆ هەموو هەوڵ و ماندووبوونەکانیان، هەروەها ویڕای دەستخۆشیی زۆرمان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە سەرباری خراپیی دۆخ و گوزەرانیان و لەدەستدانی کاری ڕۆژانەیان بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن، بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە داواو تکامان لە هاووڵاتییانی خۆشەویست ئەوەیە بەمانەوەیان لە ماڵەکانیان و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ سەلامەتیی خۆیان و تەواوی خەڵکی کوردستان پشوو درێژتربن و هاوکاریی زیاتر جێبەجیکردنی رێنماییەکان بن. هەروەها سوپاسی زۆرمان بۆ هەموو ئەو دامەزراو و لایەن و کەسانەی کە لەچوارچیوەی کاری خێرخوازی و بەدەمەوەچوونی ئەو کەس و خێزانانەی پێویستییان بەهاوکاری بووە، کاری باشیان کردووەو ئومێدەوارین وەک نەریتێکی مرۆیی و کوردستانیانە هەمووان بەپێی توانا زیاتر هاوکار بن.
ئەرکی بەڕیوەبردن و ئیدارەدانی ئەم قۆناغە سەختە لەتایبەتمەندێتیی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە ،کە بەسوپاسەوە دامەزراوەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان لە سنووری تواناکانی بەردەست درێغییان نەکردووە.
پەرلەمانی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان ناتوانێت دانیشتنەکانی خۆی و کۆبوونەوەی لیژنەکانی ئەنجامبدات، لەگەل ئەوەشدا لیژنەی تەندروستی و ژینگەو پاراستنی مافی بەکاربەر، لیژنەی پێشمەرگە، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری و لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان رادەسپێرێت کارەکانی چاودێری و بەدواداچوون و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان زیاتر بکەن، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەرچی لەچوارچیوەی تواناکاندایە زیاتر بخرێتەگەڕ بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغه.
لەلایەکی دیکەوە پەرلەمانی کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکات بەگیانی لێپرسراوێتیی نیشتیمانی هەموومان پیکەوە شان بدەینە بەر تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە. ئەم قۆناغە لە هەر کات زیاتر پێویستیی بە گیانی هاوکاری و پێکەوەیی و هاوخەباتی و هاوهەڵوێستیی هەموو لایەک و هەموو دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمە.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
2020/3/29