کۆمەڵگەی ( قەدش ) لە ئامێدی کەرەنتین کرا
لە دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایررۆسی کۆرۆنا لە کۆمەڵگەی ( قەدش ) لە ئامێدی تۆمار کرا ، کۆمەڵگەکە لە لایەن دەزگای پێوەندیدارەوە کەرەنتن کرا کە نزیک بە ٨ هەزار کەسی تیدا دەژی .
لەمبارەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، ئەو کەسەی لە ئێستادا تووشبووە ، بەرکەوتەی کەسانی پێشووە کە نازاندرێت کێن .
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە تا ئێستا ٢٦ کەس لەوانەی گومانی بەرکەوتن و تووشبوونیان هەیە ڕەوانەی دهۆک کراون بۆ پشکنین .