دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لە هەولێر چاک بوونەوە

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، بە خۆشحاڵییەوە دوو نەخۆشیتر لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر ، بە تەواوی چاک بوونەتەوە .

 

هەروەها باس لە وردەکاری پیڕاگەیشتنی نەخۆشەکان دەکات کە لە دوای چارەسەری تەواو و تەواو کردنی ماوەی زانستی ، چەندین جار پشکنینیان  بۆکراوەتەوە ، دواتر ڕەوانەی ناو بنەماڵەکانیان کراونەتەوە

،،،

٢ دوو نەخۆشیتر لە شاری هەولێر بەتەواوی چاکبوونەوە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و تەواوکردنی ماوەی زانستی بڕیاردراو.

دوای چەندین جار پشکنین بەتەوای گەڕانەوە باری ئاسایی.

کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی کە  چاکبونەتەوە ٥ پێنج نەخۆشە.

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

29 ئازار 2020

Back to top button