هەولێک لە ئارادایە بۆ لێخۆشبوون یا کەم کردنەوەی پارەی مۆلیدەی ئەم مانگە
ئهندازیار قارەمان مەولوود، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلید ئەهلییەکان لە پارێزگای هەولێرلە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، لە هەوڵی ئەوەدان ئەم مانگە بەپێی ئەم هەلومەرجەی لە سەردەمی کۆرۆنادا هاتۆتە ئاراوە ، خاوەن مۆلیدەکان بگەێنینە قەناعەت بۆ لێخۆشبوونی پارەی مولیدەی ئەم مانگە یان کەمکردنەوەی .
قارەمان مەولوود هاوکات باس لەوە دەکات ، لەبەر ئەوەی مۆلیدەکن موڵکی حکومەت نین ، ناکرێت بڕیاریان بە سەردا بسەپێت بۆ کەمکردنەوە یان لێخۆشبوونی پارەی ئەو مانگە ، بەڵام ئاگادارمان کردوونەەتەوە ، هەرکەس لە پارەی ئەم مانگە خۆش بێت یان بەجۆرێک پارەکەی کەم کاتەوە ، دەستخۆشی فەرمی لێدەکرێت .
هاوکات ئاشکرای دەکات لەسەر دیاریکردنی نرخ بۆ ئەم مانگە لە گەڵ پارێزگای سلێمانی و دهۆک لە سەر هێڵن ، بۆ چارەسەرێکی گونجاو لەم دۆخەدا