پلانێكی مەترسیداری نەوشیروان دژ بە یەكێتی ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
لە ئێستادا دەنگۆیی ئەوە هەیە كە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان یەكگرتنی بزووتنەوەكەیو یەكێتی نیشتمانی كوردستانی “لا گونجاو نییەو پێباشە هاوشێوەی شاخ هێزێك دروستببێت چەند لایەنێك بەسەربەخۆیی رێكخراوەییەوە تێیدا بەشداربنو یەك سەركردایەتی هاوبەشیان هەبێت” چاودێرێكیش ئەمە بە هەولێك دەزانێت بۆ پەراوێزخستنی فەماندە سەربازیەكانی ناو یەكێتی.
ئەو پلانەی نۆشیروان مستەفا دوای ئەوە ئاشكرا كرا كە یەكێتی لەزاری مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حیزبەكە باسی لەیەكگرتنەوەی گۆڕانو یەكێتی كرد، كەسە نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا باسیان لەوەكردووە، پێشنیارەكەی یەكێتی رەدكردۆتەوە لەو بارەوە ناوبراو گوتوویەتی “ئەو پێشنیارە نەگونجاوە، چونكە پێكهاتەو هەیكەلی رێكخراوەیی یەكێتیو گۆڕان جیاوازنو لەڕووی سیاسیشەوە ئەوە باشترە هاوشێوەی سەردەمی دروستبوونی یەكێتـی نیمچەبەرەك دروستبێت”.
هەر پەیوەست بەم هەواڵە سەرچاوەیەكی تایبەت بە (خواكوڕك)ی راگەیاند” بەرلەوەی مەلا بەختیار باسی ئەو پێشنیارە بكات پێشتر بەراسپاردەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەرێگەی حاكم قادر كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە خراوەتە بەردەم نەوشیروان مستەفا، بەڵام ناوبراو رەتیكردۆتەوە، لەبەرانبەر ئەوەدا نەوشیروان پێشنیاری ئەوەی بۆ كردون یەكێتی دۆخی ناوخۆیی خۆیان چاكبكەن، ئەوكاتە دەتوانن پێكەوە كاری هاوبەش بكەن.
چاودێرێك لەسەر پێشنیارەكەی گۆڕانو رەدكردنەوەی داواكاری یەكێـتی بۆ یەكگرتنەوەیان بە خواكوڕكی گوت:” یەكێتیو گۆڕان ناتوانن یەكبگرنەوە, چونكە سەرەڕای جیاوازی دیسپلینی حزبیان ئەوا لە ئێستادا هیچ متمانیەك لە نێوان ئەم دوو حزبەدا نیە نەك تەنها بۆ یەكگرتنەوە تەنانەت بۆ دروستكردنی رێككەوتنی دیكە, بۆیە یەكگرتنەوەیان لە ئەستەم ئەستەمترە, بەفەرمی دوولەت بوونی یەكێـی ئەركەكانی قورستر كردووە, ئەمە جگە لەوەی كە نەوشیروان و گۆڕان نیەتێكی دۆستانەیان نیە بۆ یەكگرتنەوەكان بەلًكو هەمیشە لەهەوڵی پلانی تازەن بۆ دەرهێنانی دەسەڵات لەدەستی بەرپرسانی یەكێتیو كۆنتڕۆكردنەوەی یەكێتی.
ئەو چاودێرە دەشڵێت:” پێشنیارەكەی نەوشیروان بۆ دروستكردنی بەرەیەكی سەربازیە كە راستەوخۆ دەسەڵات لە دەستی فەرماندە سەربازیەكانی یەكێتی دەربهێنێت كە خۆیان بە خاوەنی راستەقینەی یەكێتی دەزانن بەو هۆیەش هەم یەكێتی لااواز دەبێت وە هەم نەوشیراون لەژێر ناوێكی دیكە دەبێـتە خاوەنی هێزی چەكدار كە هەمان هێزی ئێستای یەكێتیە بەڵام دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی نەوشیراون.