خواردنی خورما لە پێنج نهێنیدا بزانە

خورما یەكێكە لەو ڕووەكە شیرینانەی لە ناوچە گەرمەكاندا دەڕوێت و كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن، پسپۆڕانی تەندروستی چەندین توێژینەوەیان لەسەر ئەم ڕووەكە ئەنجامداوەو چەندین سودیان بۆ لەشی مرۆڤ ئاشكرا كردووە.

1. خورما بەهۆی زۆری ماددە كانزاییەكان تێیدا، سوودێكی زۆر باشی بۆ تەندروستی هەیەو ئەوەش وای كردووە بۆ چارەسەركردنی چەندین نەخۆشی بەكاربهێندرێت.

2. توێژینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە، كە خورما بڕێكی زۆر لە ڤیتامین (A) ی لەپێكهاتەكەیدایە ئەمەش، سوودێكی زۆر بەچاو دەگەیەنێت و مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە شەوكوێری دەپارێزێت.

3. هەروەها ئەو ڤیتامین (B 1) لە پێكهاتەكەیدایە، سوود بە دەمارەكانی مێشك دەگەیەنێت و بە هێوركەرەوەی مێشك و دەروون دادەندرێت، هەروەها یارمەتی بەهێزكردنی ماسولكەكان دەدات.

4. ڤیتامین (B 2) پێكهاتەكەشی یارمەتی چاڵاك بوونی جگەر دەدات و بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە بەدەست كێشەكانی جگەرو زراویان هەیە.

5. جگە لە ڤیتامینەكان خورما چەندین ماددەی كانزای تێدایە وەك كالیسیۆم و مس و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆرو سودیۆم و فلۆر، ئەم مادانەش بۆ بەهێزكردنی ددانەكان بەسوودەو رێگری لە كلۆربوونی دەگرێت.

Back to top button