پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری لیمۆ بزانە

لیمۆ، وەكو میوەیەكی سیحری وایە پزیشكان زۆر ئامۆژگاریمان دەكەن بیخۆین، تەنانەت باسی ئەوەشیان كردووە كە پەلكەكەی زۆر سوودی هەیە، وەك ئەمانەی لای خوارەوە.

1.ئاوی لیمۆ یارمەتی هەرسکردن ئەدات بەهۆی پاککردنەوەی جگەر، ڕۆژەکەت دەستپێبکە بە پەرداخێک ئاو ڵەگەڵ پەرداخێک ئاوی لیمۆ.

2.لیمۆ %88 (ڤیتامین C)یت پێدەدات ڕۆژانە.

3.تایبەتمەندی دژەبەکتریا و دژەکەڕووی لیمۆ جێگرەوەیەکی باشە بۆ چارەسەری زیپکە.

4.بۆنی لیمۆ ئەتوانێت خەمۆکی کەمبکاتەوە و تەرکیزیش زیادبکات.

5.بەهۆی ئەو فلاڤۆنۆید(Flavonoids )ەی لەناو لیمۆ هەیە کاری ملوولە خوێنەکان باشتر ئەکات و هەروەها کاریگەری دژە التیهاباتیشی هەیە.

Back to top button