ته‌ندروستى هه‌ولێر: تووشبوویه‌كى دیكه‌ی كۆرۆنا چاك بووه‌وە

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) نێردراوه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌  تووشبوویه‌كى دیكه‌ی كۆرۆنا چاك بوویه‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه‌..

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین کە ( ١ ) یەکێکیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو.

کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ٦ ) شەش نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣٠ مارسی ٢٠٢٠

Back to top button