هەشت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوانی کۆرۆنا، هەشت توشبووی نوێ لە شاری هەولێر تۆمارکران.

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکران، بەم شێوەیە:

پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.

سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتین دانە و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئازار ٢٠٢٠

Back to top button