سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: له‌ رۆژانی داهاتوودا دۆخی وڵات خراپتر دەبێت

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، كە رۆژانی داهاتوو دۆخەكە خراپتردەبێت، و رێكاری توندتر بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرینەبەر، هەروەها وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتەکەش پێشبینی ئەوەیکردوە كەرەنتینەكردنی هاووڵاتاینی بەریتانیا و ڕاگرتنی دەوام و چالاكییەكان تا هاوینی داهاتوو درێژبكرێتەوە.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا جەختیشکردوە، ئەگەر پێویستبكات رێكاری توندتر بۆ بەرەنگاربوونەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرینەبەر.

ئەمە لە کاتێکدایە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا خۆی تووشبووی ڤاریرۆسی كۆرۆنایە و خۆی كەرەنتینە كردووە.

Back to top button