كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت .. سبه‌ى سێ شه‌ممه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك كات و شوێن لێزمه‌باران ده‌بارێت، له‌ هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك له‌ كاته‌كانى ئێواره‌دا ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێشه‌ممه‌ 31/3/2020، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌.

Back to top button