قایمقامی سۆران: ناحیەی خەلیفان کەرەنتینە دەکرێت

بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، ناحیه‌ى (خه‌لیفان)ى سنوورى سۆران كه‌ره‌نتین ده‌كرێت.

كرمانج عزه‌ت، قایمقامی سۆران به‌ كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاندووه‌: بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناحیەی خەلیفان کەرەنتین دەکرێت.

دوێنی یەك شەممە هاووڵاتییەك كه‌ لە بەریتانیا گەڕابووەوە، وەك یەکه‌م تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خه‌لیفان تۆمار کرا به‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان هه‌یه‌.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وەزارەی تەندروستی بڵاویکردەوە، پێنج تووشبووی نوێ کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن و هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانن، تۆمارکراون.

 

Back to top button