پرسی چارەسەری سوریا ھەنگاودەنێت بۆ پرسێكی نێودەولەتی
خواكوڕك
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی رەوشی سووریا کۆبووەوە و بڕیارێکی دەرکرد کە پاڵپشتی لە پرۆژەکەی تورکیا و رووسیا دەکات بۆ چارەسەریەك لە مەڕ قەیرانەكانی ئەو وڵاتە.
ئەمریکا و بەریتانیاش پشگیری خۆیان دووپات كرد بۆ پرۆژەکەی رووسیا ، پرۆژەكەش زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی ئاسایشی بەدەستهێنا.
میشیل سیسن، جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دووپاتیكردەوە “دەنگمان بۆ ئەو پرۆژە بڕیارەدا، چونکە پێمان وایە هەنگاوێکە بۆ مەبەستی دروست و جێبەجێکردنی لە هەر پرسێكی تری دیکە گرنگترە.”
لە پرۆژەکەی رووسیادا کە پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی کردبوو، جگە لە پرسی ھێوركردنەوە و ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریا، هاوکات باسی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی گوفتوگۆكان نێوان ئۆپۆزیسیۆن و حکومەتی سووریا دەکات، کە بڕیارە لە 16ی ئەم مانگە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و بەبەشداری رووسیا، ئەمەریكا ، تورکیا ، ئێران، لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەبچێت پێشبینیش دەكرێت ئەم بڕیاریەی نەتەوە یەكگرتووەكان شەرعیەتی نیودەوڵەتی بەھێزتر بە دانوستانەكان بدات.
سەرچاوە
unnews