بانگەوازێک بۆ حکومەت و دەزگای خێرخوازی بارزانی

 

پێویستە ڕەچاوی دۆخی خەلیفان بکرێت

 

شارۆچکەی خەلیفان کە ئێستا کەرەنتینکراوە ،  ٧ توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ھەیە و ژمارەکان ڕوو لە ھەڵکشان دەبن .

 

گوزەرانی خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و خەڵکەکە بە گشتی بەشێکی زۆری دۆخی داراییان خراپە، بۆیە بە ھانای ئەم شارۆچکەیە بچن ، وەک تیمی دەزگای خێرخوازی لە گەیاندنی کۆمەک،

 

ھاوکات لایەنی پێوەنداری حکومەت بە تەرخانکردنی بودجەیەک بۆ ئەم شارۆچکەیە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٠ ھەزار کەسە بدەتوانێت رۆڵێکی ئەرێنی بگێرێت بۆ ئەوەی خەڵکەکەی  بتوانن بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا دا سەرکەون.

Back to top button