ریستۆرانت و کافیەکانی سوید وەک رۆژانی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوەیە .
شەقامەکانی ستۆکهۆڵم ، پایتەختی سوید ، ئارامە بەڵام وەک شارو پایتەختەکانی تری ئەورووپا چۆڵ و هۆڵ نییە .
خەڵکی ئێستاش لا کافیەکان و ریستۆرانتەکاندا لە ناوەندی شاردا پێکەوە کۆدەبنەوە، گوڵفرۆشەکان گوڵ دەفرۆشن ، تازەلاوان ئێستاش لە پارکەکاندا پێکەوە سەرقاڵی ڕابواردنن ، ئیستاش کەسانێک هەن یەکتر لە باوەش دەگرن و ئەحواڵی یەکتر دەپرسن .
لە دوای زستانێکی دووروو درێژ لەو وڵاتەی سکاندیناڤی ، ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانیوە رێگر بێت لە سەیران و خۆشی ئەو وەرزە .
هەرچەند یاسای کەرەنتینە کردن لە لایەن زۆرێک لە وڵاتانی ئەرووپایی ڕەچاو کراوە ، بەڵام لە سوید تەنیا داوا کراوە خۆیان بپارزیزن و بەساڵاچووان کەمتر بێنە دەرەوە ، هاوکاتیش ڕایانگەیاندووە ، با کۆبوونەوەکان زۆر بەرچاو نەبن .
ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا لە سوید ٣هەزارو ٧٠٠ حاڵەتی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە.
سەرچاوە ، ئۆرۆنیوز