ئەمریکا : ئیزن درا دەرمانی چارەسەری مالاریا بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بە کار بێنن
وەزارەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بە پێی دەسەڵاتی یاسایی ئیزنی داوە ، دەرمانی چارەسەری مالاریا بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار بێنن .
وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئیزندانی بە کارهێنانی دەرمانی مالاریا لە لایەن وەزارەتی خۆراک و دەرمانی ئەو وڵاتەوە کە پێک دەێت لە ( کۆلۆرۆکین و هیدرۆکسی کۆلۆرکین ) بۆ لاوان و گەورەسالانی تووشبوو بە کۆڤید ١٩ لە کتێکدایە کەئیمکانی پشکنینی (Clinical trial) نەبێت
هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە گووتی ئەوە لاپەڕیەکی زێڕین دەبێت لە مێژووی پزشکیدا ، بەڵام هاوکات دکتۆرەکان باسیان لەوە کردبوو ، کەڵکوەرگرتنی لە ڕادەبەدەر لەو دەرمانە مەترسیدارە .