وەزارەتی تەندروستی چەند شوێنێکی داخست

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بە هۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چەند شوێنێک داخران ، دوای یەوەی ئیمەکانی پشکنین بەدواداچوونیان بۆ کردوون .

 

هەڵمەتی تیمەکانی تەندروستی لە هەولێر و سلێمانی هاوکات لە گەڵ پشکنینی تەندروستی ، لە سەرزیاد بوونی نرخەکانیش هەڵویست و کاردانەوەی یاساییان دەبێت .

 

هەر بەوپێیە لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە لە شاری هەولێر تاقیگەیەک و دەرمانخانەیەک بە هۆی ئەوەی پابەندی رێنماییەکان نەبوون داخراون و هاوکاتیش کۆگایەکی پێداویستی پزشکی بە هۆی فرانفرۆشی ماسک داخراوە .

 

هەروەها لە شاری سلێمانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پاککەرەوە و دەرمانخانەیەک داخران کە ئەوانیش پابەندی رێنماییەکانی تەندروستیان پشت گوێ خستبوو .

Back to top button