سـزادانی بەڕێوەبەری بنکەیەکی پۆلیس لە نەجەف بەهۆی ڕاگرتنی پاسەوانێکی پارێـزگار کە قەدەغەی هاتوچۆی شکاند

 

 

سەرچاوەیەك لە پارێزگای نەجەف ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند بەهۆی ڕاگرتنی پاسەوانێکی پارێزگار “لوئەی یاسری” کە قەدەغەی هاتوچۆی شکاندووە بـێ ئەوەی لە ئەرکێکی فەرمی دابیت بـڕیار درا موقەدەم مستەفا عەبدولرەزاق بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی موسلم بەن عەقیل دووربخرێتەوە و ڕەوانەی شوێنێکی دیکە بکرێت .

 

شایەنی باسە شانەی قەیرانەکان لە نەجەف کە پارێزگار سەرۆکایەتی دەکات ڕۆژانە بانگەواز ئاراستەی هێزە ئەمنیەکان دەکەن بۆ توند و تۆڵکردنی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا ، بەم شێوەیەش هێزە ئەمنیەکان پاداشت دەکرێن

Back to top button