ئـافرەتێك ڕزگاری بوو لە پـەتایەك کە 50 ملیۆن کەسی کوشت بەڵام کـۆرۆنـا کوشتی

 

 

هێڵدا تشێرشل لە دایك بووی ساڵی 1911 یـە واتـە ساڵێك پێش ڕووداوی نوقم بوونی کەشتی تایتانیك و سێ ساڵ پێش هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی یـەکەم ، لـە ساڵی 1918 ڕزگاری بوو لە پەتای ئینفلەوەنزای ئیسپانی کە بەریتانیای گرتەوە.

 

بەڵام ئەم جارەیان شانس یاوەری نەبوو و لە یەکی لە خانەی بەساڵاچوانی شاری سالفۆردی بەریتانیا ڕۆژی شەممە لە تەمەنی 108 سـاڵی دا بەهۆی تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەست دا و بەم شێوەیەش دەبیتە بەتەمەنترین قوربانیانی ئەم پەتایـە لە بەریتانیا

Back to top button