وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

لەو بانگەوازەدا هاتووە ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەرەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە 122 یان سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.

 

ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌

 

بانگەوازێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

 

دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەرەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە 122 یان سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.

 

دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی خۆتان و کەسوکارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت رێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

30 ئازار 2020

Back to top button