دژە تیرۆری کوردستان پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

 

لەو پەیامەدا دژە تیرۆری کوردستان باس لە مەترسییەکامنی گشت گیری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا دەکاتەوەو جەخت لە خۆپاراستنی هاووڵاتیان بە ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی دەزانێت .

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە

ئه‌وانه‌ى كه‌ ڤايرۆسى خيانه‌ت و وڵاتفرۆشى له‌ خوێنياندا ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵى بڕينى مووچه‌ و بژيوى خه‌ڵكى كوردستانيان دا، ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ هانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن بێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و پابه‌ندى رێنماييه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان نه‌بن.

دەقی پەیامەکە

لاى گشت لايه‌ك ئاشكرايه‌ كه‌ ڤايرۆسى كۆڕۆنا سه‌ر‌تاپاى جيهانى گرتۆته‌وه‌ و بۆته‌ مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤايه‌تى به‌گشتى.

 

رۆژانه‌ له‌ ميدياكان سه‌ركرده‌ى وڵاته‌ زلهێزه‌كانى جيهان و زانايان و پسۆڕان له‌بوارى پزيشكيى ده‌بينين كه‌ باس له‌ مه‌ترسييه‌كانى ئه‌و ڤايرۆسه‌ كوشنده‌يه‌ ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هاووڵاتيان بۆ پاراستنى گيانى خۆيان و كه‌سوكار و كۆمه‌ڵگه‌كانيان ده‌بێ له‌ ماڵه‌كانيان بمێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ موزايه‌ده‌ى سياسى هه‌موو هه‌وڵێكى خۆيان خستۆته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ى له‌ مه‌ترسييه‌كانى ئه‌م په‌تايه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن پابه‌ندى رێنماييه‌كانى حكوومه‌ت نه‌بن.

 

ئه‌وانه‌ى كه‌ ڤايرۆسى خيانه‌ت و وڵاتفرۆشى له‌ خوێنياندا ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵى بڕينى مووچه‌ و بژيوى خه‌ڵكى كوردستانيان دا، ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ هانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن بێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و پابه‌ندى رێنماييه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان نه‌بن.

 

جێگه‌ى داخه‌، هه‌موو شتێك موزايه‌ده‌ى سياسى له‌سه‌ر بكڕێت، نابێ موزايه‌ده‌ به‌ ژيانى مرۆڤ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان بۆ مه‌رامى گڵاوى خۆيان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ كووچه‌ و كۆڵانه‌كان بمرێت و بارى ته‌ندروستى له‌ده‌ست ده‌ربچێت.

ئه‌وان چاويان به‌وه‌ هه‌ڵنايه‌ كه‌ هه‌رێمى كورستان له‌ڕووى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌ ته‌ندروستييه‌كان بۆته‌ سيمبوڵێك كه‌ خه‌ڵكى تر چاوى لێده‌كه‌ن.

 

هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست، ‌بۆئه‌وه‌ى ژيانى خۆتان و ئازيزانتان پارێزراو بێت له‌م په‌تا كوشنده‌يه‌، تكايه‌ پابه‌ندى رێنماييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بن و له ‌ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌، به‌دڵنييايه‌وه‌ به‌ پابه‌ندبوونمان په‌نا به‌ خودا به‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌نگه‌ش سه‌رده‌كه‌وين و ده‌گه‌ينه‌ كه‌نارى ئاراميى، گرنگ نييه‌ ئه‌وكات هه‌ڵپه‌رستان وه‌ك كه‌متيار ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ش بكه‌ن به‌ هى خۆيان، گرنگ ئه‌وه‌يه‌ ئێوه‌ى خۆشه‌ويست پابه‌ند و ساغ و ته‌ندروست بن.

 

دژه‌ تيرۆرى كوردستان

دژە تیرۆری کوردستان
Back to top button