چین ڕاستییەكانی شاردۆتەوە

 

دوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری وو ھان لە وڵاتی چین چاودێران پێیان وایە چین ڕاستییەكانی لە میدیاكان شاردۆتەوە و ژمارەی مردنیش زۆر زیاترە لەوەی ڕاگەیەنراوە.

 

لەو بارەوە ڕادیۆی ئاسیای ئازادی سەربە كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدان لە چین لەسەروی ٥٠٠٠ كەسە لە كاتێك كە چین ئاماژەی بە نیوەی ئەو ژمارە كردووە.

 

بەو پێیەی دەسەڵات لە چین تاكڕەوییە ڕێ نادرێت ھیچ ڕێكخراوێك زانیاری لەسەر ئەو ڕێژەیە كۆ بكاتەوە بەڵام لێدوانی شوێنكاری تایبەت بە دروستكردنی تابوت كە ئاماژەی بە دروستكردنی ٥٠٠٠تابوت كردووە گومانەكانی زیاتر كردووە

 

 

Back to top button