رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاڵمانیا بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە

 

 

تووشبوان لە ئاڵمانیا گەیشتە ٥٧ هەزار و  ٢٩٨ کەس

 

ڕێکخراوی رۆبێرت کۆخی ئاڵمانی رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ هەزار و ٧٥١ کەس لە و وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

رۆبێرت کۆخ ئاشکرای دەکات ئاماری تووشبووان لە ئێستادا لە ئاڵمانیا گەیشتۆتە ٥٧ هەزار و ٢٩٨ کەس ، تا ئێستاش ٤٥٥ کەس بە هۆی کۆڤید ١٩ گیانیان لە دەست داوە .

 

زۆرترین بەرکەوتووان بە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لە ئەیالەتی بایرن بووە ، لەو ئەیالەتە نزیکەی ١٤ هەزار کەس تووشبووی کۆرۆنان

Back to top button