وەزارەتی تەندروستی عێراق: ١٨ کەسی دیکە لە پارێزگای نەجەف تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە پارێزگای نەجەف ، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە تۆمار کراون.
هەروەها راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە پارێزگای نەجەف ٩٩ کەس توشبوون و ١٦ کەس چاکبوونەتەوە، ٤ حاڵەتی مردنیش تۆمار کراون، دوو کەسی توشبووش گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.