وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 37 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌، توركیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا تێدا تۆماركراو
وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٧ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە گەیشتە ١٦٨ کەس.

وەزارەتی تەندروستی تورکیا له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٦١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمار کراون و کۆی توشبووان گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٨٢٧ کەس.

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ٣٩ ناوچەی نیشتەجێبوونی لە ١٨ ویلایەتی وڵاتەکە بە تەواوی کەرەنتین کردووە.

Back to top button