به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبووه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ دوو هاووڵاتی تووش بووی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌، كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ راگه‌یێندراوێكی نوێدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: تووشبووه‌كه‌ چاره‌سه‌ری پێویستی وه‌رگرتووه‌ و باری ته‌ندرووستی جێگیره‌.

روونیشیكرده‌وه‌، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ په‌تای كۆرۆنا رزگاریان بووه‌، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ (7) كه‌س.

Back to top button