به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت 300 قوتابی له‌ قوبرس گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی 300 قوتابی كورد له‌ قوبرس به‌ هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی قوبرس گیریان خوارد ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و قوتابیانه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ نیشتیمان.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردووه‌؛ قوتابییە گیرخواردووەکانی کورد لە قوبرس لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی گەڕێندرانەوە و زانیاری زیاتریشی له‌و باره‌وه‌ خسته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ 300 قوتابی كورد لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان كە بەهۆی وەستانی گەشتی ئاسمانی و رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە لە قوبرس گیریان خواردبوو، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هەرێمی كوردستان.

Back to top button