بەشار كیكی: پەكەكە لە شنگاڵ موچە لە حەشدی شەعبی وەردەگرێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی گروپێكی پەكەكە لە شنگاڵ جێگیركران, مانەوەی پەكەكە لە شەنگاڵ دوای ئازاد كردنی لە لایەن خەلكی شنگاڵ و ,لاتانی بینا وەك سەرچاوەی نەگەڕانەوەو ئاوەدان نەكرانەوەی ئەو شارە چاوی لێدەكرێت, ئەگەر چی لە دواهەمین لێدوانی ئەم گرووپە بەلێنی كشانەوەو چۆلكردنی شنگاڵ دراوە,سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زانیاری گرنگ لەبارەی ئەوگرووپەی پەكەكە ئاشكرا دەكات لە كاتێكی نزیك ناوچەكە چۆڵ بكەن.

بەشار كیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەماڵپەڕی (باسنیوز) راگەیاندووە:” پرسی شنگال سیاسییە تا ئەوەی مرۆیی بێت، تەنها تەگەرەی بەردەم نەچوونەوەی ئاوارەكان، بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانە لەو ناوچەیە، حكوومەتی فیدڕاڵیش پێشتر و تائێستاش كەمتەرخەمە و بۆ قەرەبووی مەعنەوی ئێزدییەكان، ئێمە تاوتوێی ئەوە دەكەین، شنگال بكەین بە پارێزگا”.

كیكی گوتوشیەتی:” ناوچەی شنگاڵ لە ئێستادا سەقامگیرە, بوونی پەكەكە لەوێ، واتای ناسەقامگیری دەدات, وە بۆ پەكەكە بڕیارێكی فەرمیمان داوە كە دەبێت بارەگاكانمان چۆڵ بكەن”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا گوتوشیەتی:” بەغدا لە ڕێگەی حەشدی شەعبییەوە، مووچە بۆ چەكدارانی PKK لە شنگال دەنێرێت, ئەوەش كارێكی خراپە، چونكە خزمەت بە دانیشتووانی ناوچەكە ناكات، پێشمەرگە بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەغدا شنگالیان ڕزگاركردووە، بۆیە پێشنیاز دەكەم، ئەو هێزە ببنە هێزێكی خزمەتگوزاری ئەگەر دەیانەوێت خزمەت بەشنگال بگەیەنن، بیریشمان نەچێت، دەبێت هاوكات سوپاسیان بكەین بەرامبەر هاوكاری كردنی ژمارەیەك لە ئاوارەكان لە كاتی داگیركردنی داعشدا”.
لەكۆتایشدا گوتی :” بەپێویستیشی دەزانم، حكوومەتی فیدڕاڵ وەك چۆن داوای دەركردنی هێزەكانی توركیا دەكات، بەهەمان شێوە هێزەكانی PKK لە شنگال دەربكات.

Back to top button