وێنەی پزیشكێكی چینی سەلمێنەری ترسناكی كۆرۆنایە
دكتۆر چوو ھای پزیشكێكی چینیەو تەمەنی حەفتا ساڵە دوای توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری گەورەی پێوە دیارە
پزیشكە چینیەكە دوای ٧٠ ڕۆژ باش بۆتەوە بەڵام وێنەی پێش نەخۆشیەكەو دوای چاكبونەوەی جیاوازییەكی زۆری ھەیەو دەیسەلمێنێت كە ڤایرۆسەكە چەند كاریگەرە.
باڵیۆزی چین لە وڵاتی سعودیە وێنەكانی پیشانی بەرپرسانی سعودیە داوە تا مەترسی نەخۆشیەكە دەرك بكەن و دواتر لە میدیاكان بڵاو كرایەوە