پرۆژەی فاستکەیر “ی*Fast-Care” بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش لەماڵەوە بەبێ بەرامبەر راگه‌یاند

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فاستلینك ده‌ست پێشخه‌ری پڕۆژه‌یه‌كی خسته‌ به‌رده‌م وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆسی به‌ بێ به‌رامبه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌  كه‌ به‌ پرۆژەی فاستکەیر “Fast-Care”  ناسراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ ده‌ربڕی.

به‌ پێی پڕۆژه‌كه‌ نەخۆش بەبێ بەرامبەر لەماڵەوە چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ به‌ پێی پڕۆژه‌كه‌ 20 تیمی پزیشكی گەڕۆک لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە چارەسەری نەخۆشان لە ماڵەکانی خۆیان دەکەن، پرۆژەی فاستکەیر “Fast-Care” بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت كه‌ تیمه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ پزیشكێك و پەرستارێك پێکدێن، بەشێوەی گەڕۆک لە ئامادەباشیدادەبن بۆ خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە، نەخۆشانی درێژخایەن، خانمانی دووگیان و منداڵان لەکاتی پێویستدا، بۆ ئەو حاڵەتانەی کە کەیسی ساردن و پێویستییان بە چارەسەری فریاگوزاریی نییە.

تیمە پزیشكییەکانی فاستکەیر “Fast-Care” لەڕێگەی هێڵی گەرم پەیوەندییان پێوەدەکریت، کاتی سەردانکردن بۆ نەخۆشەکان دادەنێن و لەکاتی سەردانکردندا هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییە پێویستییەکانیان پێشکەش دەکەن.

ئامانجی کۆمپانیای فاستلینک لە پرۆژەی فاستکەیر “Fast-Care” کەمکردنەوەی سەردانکردنی نەخۆشە بۆ نەخۆشخانەکان و کەمکردنەوەی گوشارە لەسەر نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان، هاوکات کەمکردنەوەی بەریەککەوتن لەم دۆخەدا کە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، ئێمە وەک هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی لەم دۆخەی ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ئەم پرۆژەیە ئەنجامدەدات کە لەلایەن رێكخراوی گاید بۆ فریاگوزاری تەندروستی و دەروونی بەڕێوەدەبرێت.”

 

 

Back to top button