پۆلیسى هەولێر: باندێکى بازرگانى کردن بە ماددەى هۆشبەرى دەستگیر کرد
لەگەڵ بڕیارى قەدەغەى هاتووچۆ لە ئێستادا تاوانەکانى دزى کردن و تاوانەکانى دیکەى نیو کۆمەڵگا کەمى کردووە تەنانەت تونراوە ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە پێشتر فەرمانى دەستگیر کردنیان هەبووە, لەم چوار چێوەیەش ئەمڕۆ پۆلیسى هەولێر رایگەیاند کە توانیویانە باندێکى بازرگانى کردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیر بکەن.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە کە دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر كردووە بە ناوەكانی (و.ص.ع)، (ا.س.ا) و دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا.
هەردوو تۆمەتبار لە كاتی دەستگیركردنیاندا كەلوپەلی قەدەغەكراو وەكو (دەمانچە و چەقۆ و تەور و ماددەی هۆشبەریان لەلا بووە)، هەروەها توانراوە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (BMW) دەستی بەسەردا بگیرێت كە ئۆتۆمبێلی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بووە.
پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (۱٤) لە یاسای سزادان، كە تایبەتە بە ماددە هۆشبەرەكان.