پوتن و ترەمپ لەبارەی نرخی نەوت گەیشتنە رێكەوتن

له‌دوای ته‌شه‌نه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان و تووش بوونی ژماریه‌كی زۆری هاووڵاتی ئه‌مریكا، دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به‌ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیاوه‌كرد.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆییته‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ بۆ تاوتوێكردنی نرخی نه‌وت و مه‌ترسیه‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا دۆنالد تره‌مپ په‌یوه‌ندی به‌ ڤلادیمێر پوتینه‌وه‌ كرد.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی رۆیته‌رز هه‌ردوولا گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌ باره‌ی نرخی نه‌وتو چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وله‌كان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

Back to top button