زیاتر لە 50 عێراقی لە دەرەوەی وڵات تووشی كۆرۆنا بوون

 

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌ له‌ ئێستادا وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌ ده‌ست ڤایرۆسه‌كه‌ گرفتار بوونه‌و رۆژانه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌و وڵاتانه‌ تووش ده‌بن و له‌ سه‌ر ئاستی جیهانیش به‌ هه‌زاران گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ پێی به‌دوا داچوونێك زیاتر له‌ 50 هاوولاتی عێراق له‌ وڵاتانی جیهان تووشی كۆرۆنا بوونه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی بەوەكردووە، ره‌وه‌ندی عێراقی له‌ ئوردن دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، حاڵه‌تێكی گیان له‌ ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ به‌ریتانیا و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ نه‌رویج تۆماركراوه‌، له‌گه‌ڵ 53 حاڵه‌تی تووشبوون، له‌ به‌لجیكا 11، ئوردن 12، كه‌نه‌دا 6، ئیتاڵیا 6، ئه‌مەریكا 5، به‌ریتانیا 5، نه‌مسا 5، لوبنان 2 و حاڵه‌تێكیش له‌ ئێران تۆماركراوه‌.

Back to top button