وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا ئەمساڵ (دخول عام) بێت بۆ قۆناغەکانی وزاری

دواى ئەوەى بە هۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق، قەدەغەى هاتوچۆ راگه‌یێندراو و سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و زانكۆ و دامو ده‌زگاكان كرانه‌ پشووی فه‌رمی ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ خوێندنی ئه‌مساڵ دوا بكه‌وێت، یانه‌ كه‌متر له‌ ستاندارتی پێویست خوێندن بكرێت بۆیه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیارێك له‌ باره‌ی چاره‌نووسی قۆناغی وزاری قوتابیان ده‌دات.

به‌ پێی زانیاری میدیاكانی عێراق، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا ئەمساڵ (دخول عام) بێت بۆ قۆناغەکانی (وزاری).

هه‌روه‌ها بڕیاردراوه‌ كه‌ وانەی پەروەردەی ئیسلامی بۆ پۆلی ۱۲ـی ئامادەیی وێژەیی و زانستی ھەڵدەوەشیتەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتای ساڵ بۆ قۆناغی سێ ناوەندی ھەردوو وانەی ئیسلامیە وعەرەبی تێکھەڵکێش دەکرێت ھەروەھا ھەردوو وانەی فیزیا و کیمیا تێکھەڵکێش دەکرێت

Back to top button