قوربانیانی پەڵامارەكەی توركیا ژمارەیان بەرزبویەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە شاری ئیستەنبوڵ لە توركیا ، چەكدارێك هێرشی كردە سەر یانەیەكی شەوانە و دەستڕێژی گوللەی لە خەڵك كرد، لەئاكامدا 39 كەس كوژران و زیا لە 60 ی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میداكانی توركیا دەست كەوتوون, لە ئێستادا ژمارەی قوربانیانی پەلامارەكەی سەر یانەیەكی شەوانەی ئیستەمبۆۆڵ گەیشتە ۳۹ كوژراو كە ۱٥ یان بیانین حكومەتیش بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی.
شایەنی باسە بیناڵی یڵدرم دوای ئەوەی سەردانی برینداران رووداەوەكەی شەوی رابردووی كرد لە نەخۆشخانە گوتی:” هێرشبەرەكە بەر لەوەی هێرش بكاتە سەر یانەكە هێرشی كردۆتە سەر كارمەندێكی ئاسایش و پاشان دەستڕێژی گوللەی لەناو یانەكە كردووە, گوتیشی لە ئێستادا بەدوای ئەنجامدەرانی ئەو كردەوەیە دەگەڕێت.

Back to top button