کاریگەریەکانی ڕشتنی فرمێسك لەسەر مرۆڤ

فرمێسک چەند جۆرێکی ھەیە لەوانەش:
-ئەو فرمێسکەی کە بەھۆی ئەو کردارانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەنجامی دەدەین یاخود ڕوودەدات دروست دەبێت نموونە دوکەڵ ، پیاز ، یاخود ڕەشەبا لەم کاتەدا ئەو فرمێسکەی کە دەڕژێندرێت چاوەکان پاک دەکاتەوە.
-فرمێسکی سۆزداری: مرۆڤ کاتێک توشی حاڵەتی سۆزداری دەبێت وەکو کاردانەوەیەک بۆ ئەو دۆخە سۆزداریەی کە ھەیەتی فرمێسک لە چاوی دێتەخوارەوە .
ئەمانەش کۆمەڵێک سودی ھاتنەخوارەی فرمێسکن لە چاوەکان:
١-کاریگەری ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر ھێورکردنەوە و پشودانی مرۆڤ.
٢-کەمکردنەوەی ھەستکردن بە ئازار و چالاکردنی ھەستی خۆشی لە مرۆڤدا.
٣-بەکتریا لەناودەببات بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت لە پاکردنەوەی چاوەکان سودی لێوەربگیرێت.
٤-بینینی مرۆڤ باش دەکات،بەتایبەتیش لە کاتی وشکبوونەوەی پەردەی چاو وادەکات چاوەکان شێداربێت.
Back to top button