مێسی هاوكاریه‌كی ناوازه‌ی پێشكه‌شی كارگێری یانه‌كه‌ی كرد

دوای هاتنی كۆڕۆنا وه‌ستانی یارییه‌كانی هه‌موو وڵاتان، له‌ ئیسپانیاش به‌ هه‌مان شێوه‌ یارییه‌كان وه‌ستاوه‌، ئابووری یانه‌كان تووشی داڕمان بووه‌، مێسی له‌ به‌یانامه‌یه‌كی فه‌رمی هاوكارییه‌كی ناوازه‌ی پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی كرد و په‌یامێكی توندی بۆ كارگێری یانه‌كه‌ی نارد

مێسی له‌ به‌یانامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بڕیارماندا به‌ ڕێژه‌ی %70 له‌ مووچه‌ی خۆمان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا بتوانێت مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی یانه‌كه‌ی بدات به‌ ڕێژه‌ی %100 و به‌ ته‌واوی

هه‌ر له‌ به‌یانامه‌كه‌ مێسی به‌ تووندی هێرشی كردۆته‌ سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی یانه‌كه‌ و باسی كه‌وه‌ كردووه‌، تێناگه‌م بۆچی هه‌ندێك كه‌س له‌ نێو یانه‌كه‌، بیركردنه‌وه‌ی وا دزه‌ پێ ده‌كه‌ن كه‌وا ئێمه‌ دژی فكره‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ین، له‌ كاتێكدا ئێمه‌ له‌ یه‌كه‌م خوله‌كی بارودۆخه‌كه‌ ده‌مان ویست ئه‌و كاره‌ بكه‌ین ”

1,491 people are talking about this
Back to top button