پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نەیهێشت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بچێتە بارسێلۆنا و لەگەڵ مێسی یاریی بکات
رۆژنامە و ماڵپهری سپۆرتی کەتەلۆنی نهێنییەکی گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئاشکراکردووە و پێیوایە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی فلۆرێنتینۆ پێرێز بووەتە هۆی ئەوەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە ساڵی 2009 لەجیاتی بارسێلۆنا پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.
بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەیتوانی بە بڕێکی کەم گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، کە ریال مەدرید نزیکبووە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ بیباتە ریزەکانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆرخێ مێندێز لەگەڵ بارسێلۆنا لەسەر هێڵ بوو، بارسێلۆنا نزیکبوو بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەکانی.
ئێدواردۆ دێ بلاس کە ئەوکات کەسێکی نزیکبوو لە ریال مەدرید داوای لە فلۆرێنتینۆ پێرێز کردووە پەیوەندیی بە خۆرخێ مێندێز بکات بۆ ئەوەی رازی بکات دۆن گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد هەڵنەوەشێنێتەوە، بەمەش دواتر بەرامبەر 94 ملیۆن یۆرۆ بووە یاریزانی ریال مەدرید و تاکو ساڵی 2018 پەیوەندی بە مێرێنگی کرد.