سكرتێری نوێی نەتەوه یەك گرتوەكان: دابین كردن و پاراستنی ئاشتی ئامانجی منە

خواكوڕك
لەدوای دەست بەكاربوونی وەك سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان (ئانتۆنیو گۆترۆش) لە یەكەمین ڕۆژی دەستپێكی بەرپرسیاریەتی لە نەتەوه یەكگرتوەكان دەڵێت كه سەرەو لیستی كارەكانی ئەو، یارمەتی دان به ملیون‌ها مرۆڤێكه كه له پێكدادانەكان و توند و تیژییەكان له شوێنه جۆراجۆرەكانی جیهان گیریان خواردوه.

گۆترۆش دەشڵێت:” پێشكەوتن له جیهاندا پێویستی به بوونی ئاشتی و ئارامییه و لەم پێوەندیەشدا دۆزینەوەی ڕێگایێك بۆ كۆتایی هێنان به قەیرانی سووریا له سەر لیستی كارەكانی هەموو ڕێكخراوه نێو نەتە‌وەییەكانه.

شایەنی باسە گۆترۆش بۆ ماوەی 10 ساڵ ئەم بەرپرسیاریەتییەی له ئەستۆ بوو. گۆترۆش له 5 ساڵی بەرپرسیاریەتی خۆیدا دەبێت تیشك بخاته سەر قەیرانەكانی سووریا، یەمەن و باشووری سوودان و لیبی و قەیرانی جیهانی تێرۆریزم و گۆڕانی كەش و هەوا.

Back to top button