وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان  راگه‌یاندراوێكى  سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بڵاو كرده‌وه‌

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم:

کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٩١٠) هاووڵاتی بوون لە (٣٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٣٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٧٧) لە هەولێر، (١٢٧) لە سلێمانی، (٧٥٤) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣٢) لە ڕاپەرین وە (٤٣٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٥٦) هاووڵاتی.

پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٤٨) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٤٩) هەولێر، (١٢٣) سلێمانی، (٧٦) دهۆك.

دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ، کە (٢) ئافرەت تەمەنیان (٣٣)، (١٧) ساڵ وە (٢) پیاو تەمەنیان (٧٣)، (٣٥) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووەکەی مەلائۆمەرن، پیاوێك تەمەن (٢٧) ساڵ لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە بەرواری ١٦/٢/٢٠٢٠ دوای بانگەوازەکەی وەزارەتمان هاتووە و پشکنینی کردووە، وە ئافرەتێك تەمەن (٢٤) ساڵە و پزیشکە.
پارێزگای سلێمانی (٥) پۆزەتیڤ، (٥) لە ناو شاری سلێمانی، پیاوێك تەمەن (٣٠) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٤٩)، (٢٧) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە دوویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، وە ئافرەتێك تەمەن (٢١) ساڵ و مناڵێك تەمەن (١٠) ساڵ لە قەزای دەربەندیخان کە هەردووکیان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ، کە (٢) پیاو تەمەنیان (٤٢)، (٣٢) ساڵ، ئافرەتێك تەمەن (٥٧) ساڵ، کە دوویان لە قەزای زاخۆ و یەکێکیان لە قەزای ئامدێدیە وە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٧٦) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان  وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە هۆکاری تووشبوونی 139

 

1 

Back to top button