به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر:دوای تۆماركردنی چوار حاله‌تی هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌نگه كۆمه‌ڵگای مه‌لا ئۆمه‌ر كه‌ره‌نتینه بكرێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوار حاله‌تی هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆمه‌ڵگای مه‌لا ئۆمه‌ر تۆماركران كه به‌ركه‌وته‌ی تووش بووه‌كه‌ی پێشوتربوونه،
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت،له‌ئێستادا گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنێتی كه‌ره‌نتینكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كرێت.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لا ئۆمه‌ر، كه چوار هاووڵاتی دیكه‌ی به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشترن، هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بون، له‌ئێستادا سه‌رقاڵی تاووتوێكردنی بڕیاری كه‌ره‌نتینكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ن، ئایا ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه چۆن كه‌ره‌نتین بكرێت و شێوازه‌كه‌ی چۆن بێت، چونكه له‌ئێستادا بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشكراشی كردووه كه “ژماره‌یه‌كی زۆر پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ هاووڵاتیان كراوه‌و ئه‌و پشكنینانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن تا هه‌موو توشبوان یان هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئاشكراده‌كرێن”.
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لا ئۆمه‌ر به دوری 10 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر له رێگای شه‌قڵاوه، له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانه له قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر.