وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا را
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ئاماری توشبوانی كۆرۆنای له 24 كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند، كه 14 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، شه‌ش كه‌سیان له پارێزگاری هه‌ولێر، پێنجیان له سلێمانی و سێ كه‌سیان له دهۆكن، پێشتریش وه‌زاره‌ته‌كه به دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاواز ئه‌و توشبوانه‌ی راگه‌یاندبوو.
ده‌قی راگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی :
ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ژماره 34
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكاره‌كان به‌رده‌وامن به‌مشێوه‌یه:
1. كه‌ره‌نتین
ژماره‌ی هاووڵاتیان له كهڕهنتینهكان (5910) هاووڵاتی بوون له (36) شوێنی جیاواز، له‌ئێستادا ته‌نها (1538) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه (577) له هه‌ولێر، (127) له سلێمانی، (754) له دهۆك، (48) له هه‌له‌بجه، (32) له ڕاپه‌رین وه (4372) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌گه‌ڵ كه‌ڕه‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری كه‌ره‌نتین كرا‌و له 24 كاتژمێری ڕابردوو كه كۆی گشتی بریتی بوو (356) هاووڵاتی.
2. پشكنین
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو (548) پشكنین ئه‌نجامدراوه، (349) هه‌ولێر، (123) سلێمانی، (76) دهۆك.
ده‌ره‌نجام (14) تووشبووی نوێ تۆماركرا وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
• پارێزگای هه‌ولێر (6) پۆزه‌تیڤ، كه (2) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (33)، (17) ساڵ وه (2) پیاو ته‌مه‌نیان (73)، (35) ساڵ كه به‌ركه‌وتووی تووشبووه‌كه‌ی مهلائۆمهرن، پیاوێك ته‌مه‌ن (27) ساڵ له به‌ریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه له به‌رواری 16-2-2020 دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تمان هاتووه و پشكنینی كردووه، وه ئافره‌تێك ته‌مه‌ن (24) ساڵه و پزیشكه.
• پارێزگای سلێمانی (5) پۆزه‌تیڤ، (5) له ناو شاری سلێمانی، پیاوێك ته‌مه‌ن (30) ساڵ، (2) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (49)، (27) ساڵ له ناو شاری سلێمانی كه دوویان به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون، وه ئافره‌تێك ته‌مه‌ن (21) ساڵ و مناڵێك ته‌مه‌ن (10) ساڵ له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه هه‌ردووكیان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای دهۆك (3) پۆزه‌تیڤ، كه (2) پیاو ته‌مه‌نیان (42)، (32) ساڵ، ئافره‌تێك ته‌مه‌ن (57) ساڵ، كه دوویان له قه‌زای زاخۆ و یه‌كێكیان له قه‌زای ئامێدیه وه به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون.
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان گه‌شته (176) تووشبوو، له‌نێویاندا (2) مردن هه‌یه و (61) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، و ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه له كاردان جارێكی تر تكا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان وه پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی چونكه هۆكاری تووشبوونی 139 حاله‌ت به ڕێژه‌ی (79%) له‌كۆی تووشبووانی كۆڕۆنا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونه به ڕێنمایی ته‌ندروستی و به‌ركه‌وتنی یه‌كتر بووه، بۆیه له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێڵی گه‌رمی ژماره (122).
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
1ی نیسانی2020