كه‌ربه‌لا مامه‌له بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران راده‌گرێت
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به تایبه‌ت له ئێران كه وه‌ك كانگای به‌خشی كۆرۆنا ناسراو به كۆڤید 19 له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ناسرێت، تا ئێستا زۆرترین تووش و گیان له ده‌ستدان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه له‌و وڵاته تۆماركراوه، پارێزگاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند كه رێگا ناده‌ت چیتر ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی ئێرانه‌وه بچنه پارێزگای كه‌ربه‌لاوه.
نوسه‌یف جاسم خه‌تابی پارێزگاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا،له‌به‌ر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له‌مڕۆوه رێناده‌ن هیچ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر، به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی ئێرانی بباته پارێزگاكه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ماڵپه‌ڕی “سۆمه‌ریه نیوز”ی راگه‌یاندوه، هێزه ئه‌منییه‌كان له بازگه‌ی كه‌ربه‌لا رێگه‌یان له 29 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر گرتوه بچنه پارێزگاكه‌وه، كه به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی “كاله”ی ئێرانی‌یان باركردوه.