هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا ناسراو بە ( دلتافۆرس ) گەیشتە عێراق

 

 

بە گەیشتنی هێزی مەترسیداری ( دلتافۆرس ) گرینگی چۆن مانەوە لە عێراق بۆ ئەمریکیەکان باشتر خۆی دەردەخات .

 

سەرچاوەکانی تایبەت لەمبارەوە وێرای ئەوەی باس لەوە دەکەن  پێدەچێت ئەم هێزە بۆ پۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە دژی گرووپە شیعەکان و حزبووڵلا خۆی گەیاندبێتە عێراق بەڵام پرسیارەکان لە سەر هێزی تایبەتی دلیافۆرس ئەوەیە ، ئەوە چ هێزێکە کەی دامەزراوە و گرینگایەتی کردە سەربازییەکانی چین ؟

 

.ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمریکی باس لەوە دەکەن هەرچەند ئەم هێزە لە رواڵەتێکی گشتی دا هێزێکی دژە تیرۆری پۆشتەو پەرداخە بە هەموو چەکێک بە تایبەت چەکی لەیزەر بەڵام ئەو هێزە واتە ” دلتا فۆرس” سەر بە   دەزگای هەواڵگری ئەمریكا یە و هەموو ئەرکە نهێنیەکانی سەربازی و سیتراتیژی کرداری بەرێوە دەبات .

 

ئاسۆشیتێد پرێس لەمبارەوە ئاماژە بەوە دەکات پارێزگاری هەموو کەسایەتییە گرینگەکانی ئەمریکا لە رێگەی مانگی دەستکردەوە لە سەر زەوی و ئاسمانەوە ئەرکی هیزی دلتافۆرسە  .

 

هەموو سەرچاوەکانی زانیاری ڕاگەیاندنی جیهانیش  بۆچونیان وایە ، بودجەی ساڵانەی ئەم هێزە لە دەسەڵاتی و زانیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکاش دانییە و لە دەزگای هەواڵگریشدا چەند کەسانێکی  خاوەن ستراتیژ ی نهێنی ئەم زانیارییە دەزانن کە ڕاستەوخۆ تاکتیکەکانی رۆژە دەخەنە بواری بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانەوە  . واتە ئەوانەی دەسەڵاتی نهێنی ئەمریکایان بە دەستە .

 

دلتا فۆرس ساڵی ١٩٧٧ لە دوای ١٠ ساڵ کاری نهێنی ئاشکرا کرا .

دلتا فۆرس ، رۆلێ سەرەکی لە کوشتنی ئۆسامە بن لادەن و ئەبووبەکر بەغدادی  دا هەبووە .

هەمو چەکە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە ژێر فەرمانی ئەو هیزەدا  ئاراستە دەکرێت ،

 

Back to top button