لــە ئـێران ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنـا 3000 کەسی ڕەتـداوە

 

بەرپرسێك لە وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنـا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە لە ووڵات و گەیشتە 47593 کەس و ژمارەی مردووان زیاترە لە 3036 کەس.

لەم بارەیەوە کیانوش جیهانپور گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران لە لێدوانێکی دا بۆ کەناڵە فەرمیەکان ئـاشکرا کرد کە 3703 کەس لە تووشبوان بارودۆخیان نالەبارە ، شایەنی باسە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕووحانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ووڵاتەکەی ئاماژەی دا کە قەیرانی کۆرۆنـا هاتووتە نێو کۆمەڵگاکەمان و ئەمە قەیرانێك نیە بە هەفتەیەك یان مانگ و ساڵێك کۆتایی بێت ،

س : سکای نیوز

Back to top button