راپه‌ڕین: 23 قاچاغچی ده‌ستگیركران كه له ئێرانه‌وه هاووڵاتیانیان هێناوه‌ته‌وه كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه ده‌روازه سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران تادخست به تایبه‌ت به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك له ناوچه سنوریه‌كان له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا هاووڵاتیانی باشوری كوردستانیان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌ڕاندۆته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕاپەڕین، 23 كەسی دەستگیركرد كە بە قاچاغ لە ئێرانەوە خەڵكیان هێناوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
به پێێ راگه‌یێندراوێكی هێزه ئه‌منیه‌كانی راپه‌ڕێن ئاشكرایكرد كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 23 كەسیان بە تۆمەتی هێنانەوەی بە قاچاغی خەڵك لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستگیركردوە كه هەزاران كەسیان بە قاچاخ لە سنورەكانەوە داخڵی هەرێم بون.