ئێران له باره‌ی جم‌و جۆله‌كانی له نێو خاكی عێراق هۆشداری توند ده‌داته ئه‌مریكا
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له سوریا هێڕشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران و هاوكات له میدیاكان وا بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌تی هێناوه‌ته‌وه نێو خاكی عێراق و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له نێوخاكی عێراق دامه‌زراندووه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی زیاتری وڵاتی ئێران.
عەباس موسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئەو جموجۆڵانەی ئەمریكا لە عیراق دەبێتە هۆی نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و رەوشی ناوچەكە ناسەقامگیردەكات و دەرەنجامی كارەساتباری لێدەكەوێتەوە بۆیه داواكارین رێز له خەڵك و پەرلەمان و حكومەتی عیراق بگرێت و هێزەكانی لەو وڵاتە بباتە دەرەوە.
دوای په‌یامه‌كه‌ی گوته‌بێیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران. سوپای پاسداران له راگه‌یێندراوێكدا به توندی هێڕشی كرده سه‌ر ئه‌مریكا و هۆشداریشدا كه هه‌ر جوله‌یه‌ك لە دژی وڵاتەكەی و رایگەیاند، هەر لایەنێك لە هەر شوێنێكەوە دژی ئێران هەنگاو بنێت، دەبێتە دوایین هەڵەی ئەو لایەنە و بە توندترین شێوە بەرپەرچی دەدەنەوە.
ئەمەش دوای ئەو دێت كە كشانەوەی ئەمریكا لە چەند بنكەیەكی سەربازی عێراق و كۆكردنەوەی هێزەكانی لە چەند بنكەیەك و دەنگۆی جێگیركردنی سیستەمی پاتریۆت لەو بنكانە بەو جۆرە لێكدرایەوە، كە واشنتۆن خۆی بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە گروپەكانی سەر بە ئێران لە عێراق ئامادە دەكات.