به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له باره‌ی پشكنینی ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگهیێندراوێكی بڵاوكردهوهو تێیدا داوای كرد هه‌ر كه‌سێك له 15ـی شوباته‌وه له دره‌وه‌ی وڵاته گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا ئێستا سه‌ردانی بنكه تهندورستیهكان بكه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی هه‌ولێر له‌و باریه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت پشكنینه‌كان ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه کە لە 15ی شووباتەوە لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە”.
د. بژار مو‌سا عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر له باره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندووه كه “پشکنینەکە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەدوای 15ی شووبات گەڕاونەتەوە، هاونیشتمانیانی ناوخۆ و ئەو کەسانەی هەڵگری رەگەزنامەی بیانین دەتوانن لە بنکە تەندروستییەکان پشکنین بکەن”.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌مڕۆ ده‌ستكراوه به پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیان به بنكه‌و سه‌نته‌ره ته‌ندروستیه‌كان كردووه، به مه‌به‌ستی ئه‌ندامدانی پشگنین..