سوێد گوێ بە كۆرۆنا نادات

ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەموو وڵاتانی ئەوروپا كەرەنتین دەكات جگە لە وڵاتی سوێد كە تا ئێستا ھاتوچۆ كردن ڕێی پێدراوەو حكومەتی وڵاتەكەش ھیچ ھەنگاوی خۆپارێزی نەناوە.

تا ئێستا لە وڵاتی سوێد قوتابخانە و زانكۆو سینەماكان كراوەن و ھاوڵاتیان بەشێوەیەكی ئاسایی خەریكی ژیانی ڕۆژانەی خۆیانن و گوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نادەن.

تا ئێستا لە وڵاتی سوێد زیاتر لە ٤٠٠٠ كەس ھەڵگری ڤایرۆسەكەن و زیاتر لە ١٨٠ كەسیش بە ھۆی ڤایرۆسەكە بونەتە قوربانی

Back to top button