مه‌سرور بارزانی كۆرۆنا نامان وه‌ستێنێت و له‌ خزمه‌تكردن به‌ هاونیشتمانیان

 
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا  له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌وه‌ تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی رێككاره‌كانی خۆپارێزی بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ی جه‌نجالی و به‌ریه‌ك كه‌وتن چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاستی لێژنه‌ی باڵای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆناله‌ رێگای ئه‌نجامداوه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆیه‌كه‌م جار كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی حكومه‌ت له‌ رێگای ئۆنلاین ئه‌نجام بدرێت.
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگەیاند: “ئەمڕۆ سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەم بە ئۆنلاین کرد. ڤایرۆسی کۆرۆنا نامانوەستێنێت لەوەی کۆببینەوە و بڕیاری پێویست بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سەختە بدەین”.
جێی باسه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەرێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا و لەکۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتە ئابووری و تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوە.

 

Back to top button